top of page

Disclaimer : "The following text has been translated by Pi's community members and may contain some inaccuracies. For full accuracy, always refer to the English FAQ."


بەرچاو ڕوونی : "ئەم نووسینەی خوارەوە لەلایەن ئەندامانی پای وەرگێڕدراوە لەوانەیە چەند هەڵەیەکی تێدابێت. بۆ زانیاری تەواو دروست و بێ هەڵە، برۆ سەر بەشی FAQ بە ئینگلیزی."
.
.
.


 بەرچاو ڕوونی: پای پارەی بە خۆڕای نیە.
پای پارەی بە خۆڕای نیە. پڕۆژەیەکی درێژخایەنە کە  سەرکەوتنی ئەوەستێتە سەر بەکارهێنەرانی. 


پای گونجاوە بۆ یارمەتیدانی ژیانی ڕوژانەی ئەو خەڵکانە تاکو داهاتێکی زیاتر بەدەست بێنن کە ئەمرۆ ئەو داهاتانە ئەچنە بانکەکانەوە . پای پەیوەستە بە بەکارهێنەرەکانی ئەگەر بەدوای پارەی خێرادا ئەگەڕێ لە شوێنی تر بگەڕی.


پای چیە؟
پای دراوێکی ئەلکترۆنی نوێیە بۆ هەموو خەڵکێک کە ئەتوانی بەدەستی بێنێ لەسەر مۆبایلەکەی.


دراوی ئەلکترۆنی شێوەیەکە لە شێوەکانی پارەی ڕاستی کە هەڵگیراوە و پارێزراوە لەلایەن کۆمەڵێکەوە یان گروپێکەوە ، پێچەوانەی پارەی فەرمی کە لەلایەن حکومەتەوە یان بانکەکانەوە هەڵگیراوە، ئەمرۆ ئەتوانی پای بەدەست بێنی بە یارمەتیدان و پارێزگاری کردن لە دراوەکە وە گەشەپێدانی تۆڕی پای. لەم کاتەدا  کە چەنەها دراوی ئەلکترۆنی وەکو (بیتکۆین) زۆر گران بووە بۆ ژیانی رۆژانەی هەموو کەسێک تاکو بەکاریبێنێ یان دەستی پێبگا، پای هێزی دراوی ئەلکترۆنی ئەخاتە ناو لەپی دەستەوە.


ئایە ئەمە راستیە؟ ئایە پای درۆیە؟
پای درۆ نیە. ماندوبوونێکی ڕاستیە لەلایەن تیمێکی دەرچوی زانکۆی ستانفۆرد بۆ پێدانی ڕێگایەکی ئاسانتر یاخود ئاسانکردنی بەدەست هێنانی دراوی ئەلکترۆنی بۆ ژیانی ئەوخەڵکانەی کە دەستیان پێ ناگا.


تیمی سەرەکی پای پێکدێت لە دوو دەرچووی دکتۆرا و یەک ماستەر لە بواری بسنس لە زانکۆی ستانفۆرد، کە هەموویان بە یەکەوە یارمەتی دروست کردنی بڵۆکچەینی گروپی ستانفۆردیاندا.
ئێمە ناتوانین گەرەنتی ئەوە بدەین کە پرۆژەکە سەردەگرێ. بەڵان ئێمە بەڵێن دەدەین کە زۆر کار بکەین بۆ ئەوەی خەونەکانمان ببێتە راستی،
ئەتوانی زیاتر لەبارەی ئێمەوە بزانی لە بەشی سەرەکی پەری بەرنامەکە.


چۆن ئەم بەرنامەیە کار ئەکا، چۆن پای زیاتر بەدەست بێنم؟
ئەم بەرنامەیە رێگات پی ئەدا پای بەدەست بێنی زۆر بە ئاسانی  بە یارمەتی دانی تۆری پای، چەند هاوکاری زیاتر بکەی ئەوەندە زیاتر پای وەر ئەگری.


بۆ ئەوەی پای بەدەست بێنی، هەموو ٢٤ کاتژمێرێک سەیر بکەو دوگمە هەورە بروسکەکە داگرە  تاکو دەست بە وەرگرتنی پای بکەی. ئەوکاتەی ماینینگ ئەکەی ، ئەتوانی ڕێژەی کۆکردنەوەی پای بەرزتر بکەیەوە بە بانگێشت کردنی هاورێیە باوەڕپیکراوەکانت و خێزانەکەتان بۆ گروپەکە.پاش ٣ رۆژ لە ماینینگ، ئەتوانی پای بەدەست هاتو زیاتر بەرز بکەیەوە بە دروست کردنی بازنەی پارێزگاری،کە یارمەتی دەری تەواوی تۆری پاریزەری پای ئەبێ. ئاگاداربە،ئەو بەکارهێنەرانەی کە زوتر هاتون بۆ تۆری پای ئەوا خێراتر پای کۆ ئەکەنەوە لەچاو ئەمانەی پاش ئەوان دەست ئەکەن بە کۆکردنەوەی پای. 


ئایە ئەبی ئاپەکە بە کراوەی جێ بێڵم تا ماینینگ بکا؟ ئایە ئەپەکە پاتریەکەم یاخود ئنتێرنێتەکەم سەرف ئەکا؟
پێویست ناکا ئاپەکە بە کراوەی جێبێڵی تاکو مانینگ بەردەوام بێ. پای کاریگەری نیە لەسەر توانای مۆبایلەکەت، سەرف کردنی پاتریەکەت، یان بەکارهێنانی ئینتێرنیتەکەت. ئەوکاتەی دوگمە هەورە بروسکەکە دا ئەگری، ئەتوانی ئەپەکە داخەی وە هەر بەردەوام ئەبی لە کۆکردنەوەی پای.


کەواتە چۆن ئەتوانی دراوی ئەلکترۆنی کۆیکەیەوە بێ ئەوە پاتری یان ئنتێرنێت بەکاربێنی؟ لەبری هێز بسوتێنی وەکو بەلگەیەک بۆ کارکردن دراوە ئەلیکترۆنیەکان وەکو بیتکۆین ئەیکا،  پای دراوەکەی پارێزراو ئەکا لە ڕێگای ئەندامەکانەوە کە دەنگ بە یەک ئەدەن وەک باوەڕپێکراوێک. ئەمە تۆرێک دروست ئەکا کە لە ناوەوە داخراوە بازنەی پارێزگاری کە دەری ئەخا کێ ئەتوانی پارە گواستنەوە ئەنجام بدا. ئەم رێگایە ناوازە رێگا بە کۆکردنەوەی دراوی ئەلکترۆنی ئەدا لەسەر مۆبایلەکەت بە بەرز کردنەوەی ئەو پەیوەندیانەی سۆشیاڵ میدیا، وە بێ ئەوەی هیچ تێچوێکی تێ بچێ، بێ هیچ پاتری سەرف کردنێک.
بەشی تەکنیکی بخوێنەوە لەناو پەڕەی سپی بۆ زانیاری رونترو رونکردنەوەی زیاتر.


بۆچی بەکارهێنەرە کۆنەکان ڕێژەی ماینینگیان زیارە؟
بەکارهێنەرە زوەکان ماینینگ ئەکەن بە ڕێژەیەکی زیاتر وەکو خڵاتێک بۆ هاوکاری کانیان بۆ پای لەو کاتەی کە زۆر پێویست بوون.


پای نیشانە بۆ ئەوە ئەکا تا ببێتە زۆرترین بەکارهێنراو کارپێکراوی دراوی ئەلکترۆنی سەر جیهان بۆ گەیشتن بەم ئاستە، پای زەخت لە ئەندامە زوەکان تاکو هاوکار بن بۆ ئەوەی سەرکەوتنەکەی مسۆگەر بکەین(نموونە.، پارێزراو کردن و گەشەکردنی تۆڕەکە). بۆ ئەوەی گرینگی ئەندامە زووەکان دیاربن,پای رێژەکەی کەم ئەکا تاکو بەکارهێنەر زیاتر بێ. لەم کاتەدا، لە ئێستادا مانینگ قورستر ئەبێ هەرکاتێک بەکارهێنەرێک زیاد ئەبێ بە رێژەی ١٠ (سەیری خشتەکەی خوارەوە بکە). ئەم رێژەیە لە کۆتایدا ئەبێتە سفڕ ئەو کاتەی ئەگات بە چەن رێژەیەک لە بەکارهێنەر  (نموونە. ١٠ میلیۆن یان ١٠٠ میلیۆن).
لەو کاتەدا، هەروەکو بیتکۆین, بەکارهێنەرەکان بەردەوام ئەبن  لە وەرگرتنی دراوەکانیان بەڵام لە ڕێگەی دراو گواستنەوە نەک لە ڕێگای ماینینگ بۆ دراوە نوێیەکە.


ڕۆڵی باڵوێز چیە؟  چۆن ئێرنینگ تیم کاردەکات؟
وەکو باڵوێز، تۆ تاکو ٪٢٥ زیاتر لەو ڕێژەیەی کە هەتبوە  بەدەست دێنی بۆ هەرکەسێک کە تۆ بانگێشتی دەکەی بۆ تۆڕەکە.


تۆ دەبیت بە باڵوێز کاتێک ئەندامی نوێ بە کۆدی تۆ ناویان تۆمار دەکەن بۆ پای نێتۆرک. هەموو کەسیک لە لیستی ئێرنینگ تیمەکەت بە ڕێژەی ٪٢٥ ڕێژەی مانینکی تۆ زیاد دەکەن کاتێک هەموویان ئاکتیڤن یان چالاکن. ئەندامی نوێ دەتوانێت تەنیا زیاد بکرێن بۆ لیستی ئێرنینگ تیمی ئەو کەسەی بانگێشتیان کردوە، چونکە هەرکەسێک تەنیا یەکجار ئەتوانێ ناوی لە پای تۆمار بکات بە بەکارهێنانی یەک کۆدی بانگێشت کردن. بە شێوەیەکی ڕونتر بە پێچەوانەی بازنەی پارێزگاری کە دەتوانی چەندەها خەڵک زیاد بکەی، بازنەکان لەسەر سیقە بنیات دەنرێت ، ئێرنینگ تیم لەسەر ئەوە بنیات دەنرێت کە کێ کێی بانگێشت کردوە. هەر بانگێشت کردنێک لەسەر هەموو زەوی تەنیا دەتوانرێت لەلایەن یەک کەس وەربگیرێ واتا یەک بانگکەر.


ڕۆڵی هاوبەشی کار  چیە؟ چۆن ببم بە هاوبەشی کار؟
بون بە هاوبەشی کار ڕێگەت پێ دەدا پای زیاتر بەدەست بێنی لەڕێگەی دروست کردنی بازنەی پارێزگاری لە ٣-٥ ئەندامی متمانە پێکراو


ڕۆڵی هاوبەشی کار ئەوکاتە بەردەست ئەبێ کە تۆ ٣ جار دوگمەی ماینینکت کارا کردبێتەوە بێ وەستان، دوای ٣ ڕۆژ لە ماینینگ، ئەبێ روکارێکی نوی ببینی لە بەشی سەرەکی ئاپەکە کە بازنەی پارێزگاری بۆ زیاد بووە کە دەتوانی کلیکی لەسەر بکەی بۆ دەست پێکردن بۆ بوون بە  هاوبەشی کار، پێویستە ٣-٥ ئەندامی باوەڕپێکراو زیاد بکەی  بۆ بازنەکەت.


بازنەی پارێزگاری چیە؟
بازنەی پارێزگاری پێک هاتووە  لە  ٣-٥ ئەندامی باوەڕپێکراو .
بازنەی پارێزگاری دراوەکە پارێزراو دەکەن بە بنیاتنانی خشتەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی کە کەسایەتییە خراپەکان دورئەخاتەوە لە جێبەجێ کردنی ئاڵوگۆڕ نەخوازراو.


لەکاتێک دا دراوەئەلکترۆنیەکان وەکو بیتکۆین دراوەکەیان بەوشێوەیە پارێزراو دەکەن کە ئەوکەسانەی ماینینگ دەکەن ناچار کراون وزە سەرف بکەن (بەڵگەی کارکردن) ، پای دراوەکەیان بەم شێوەیە پارێزراو دەکەن کاتێک ئەندامەکان دەنگ بە یەک ئەدەن کە باوەڕپێکراون.
ئەندامەکانی هاوبەشی کار لە پای دەنگ بە یەک ئەدەن بۆ دروستکردنی بازنەی پارێزگاری کە پێک هاتوە لە ٣-٥ ئەندام کە وەکو باوەڕپێکراو وەرگیراون. بازنەی پارێزگاری ئەبێ لەو کەسانە پێکبێت کە تۆ باوەڕت پێیانە بۆئەوەی ئاڵوگۆڕی نەخوازراو رونەدا. تۆڕی بازنەی پارێزگاری خشتەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی دروست دەکات کە ئەو کەسانە دەستنیشان دەکا کە باوەڕپێکراون بۆ ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕ بۆ دراوەکە.


نرخی پای چەندە؟ 
ئەمڕۆ پای نرخەکەی نزیکەی ٠ دۆلارە / یۆرۆ هتد...
هاوشێوە ڵەگەڵ بیتکۆین لە ساڵێ ٢٠٠٨. نرخی دراوی پای بەپێ کات بەرز ئەبێتەوە، خزمەت گوزاریەکان و ئاڵوگۆرەکانیش بە هەمان شێوە.


ئەگەر سەرنجی خۆمان ڕابکێشین، بۆ خزمەت گوزاریو ئاڵۆگۆرکێی بۆسەر دراوێکی ناودار و دیار، ئەندامانی پای ڕێژەیەکی زیاتر لە نرخەکەی وەرئەگرن لەوەی کە بچێتە بانکەکان، تەکلەنۆژیایە گەورەکان (نموونە.،فەیسبووک,ئەمەزۆن)، زۆر زیاتریش. ئەمڕۆ ئێمە بناغەی ئەم دراوەئەلکترۆنیە و مارکێتینگەکەی بە دروست کردنی گروپێک یان کۆمەڵەیەک دەبێ، وە گەشەپێدانی تەکنەلۆجیاکەی بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی کە پارێزراوە.


ئایە دەتوانم پایەکانم بگۆرمەوە؟ کاتی دیاریکراو بۆ گۆڕینەوەی پای کەیە؟
نەخێر، ناتوانی پایەکانت بگۆریەوە لە ئێستادا. دەتوانی پای  بگۆریەوە بە دراوەکانی دیکە لە قۆناغی ٣یەمی پڕۆژەکە  ئەوکاتەی پای بەتەواوی شی کراوەتەوە بۆ بڵۆکچەین.


پای قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەی لە ٢٠١٩/٠٣/١٤ (ڕۆژی پای)، لەناو قۆناغی یەکەمدا، بری پایەکانت تۆماردەکرێن و گەرەنتیت پێ دەدرێ کەسەلامەت دەبن تاکو قۆناغی سێیەم. گواستنەوەی پای قەدەغە کراوە تاکو دەگەین بە قۆناغی سێیەم تاکو کەسایەتیە خراپەکان بوەستێنین لە دەرهێنانی پای لە هەژمارە ساختەکان. بۆنموونە، کەسایەتیەکی خراپ ئەتوانی لە ئەکاونتێکی ساختەوە ماینینگ بکا، وە پایەکان بگوازێتەوە بۆ هەژمارێکی ڕاستەقینە، وە دواتر بە پڕۆسەی ناساندن تێپەڕبێت بەبێ ئەوەی پایە ساختەکانی لێ وەربگیرێتەوە. ئێمە هێشتا ڕەتی ئەکەینەوە کە کاتی دیاری کراوی گەشەپێدانەکە کەیە بۆ پڕۆژەکە. بۆ زانیاری زیاتر تکایە بڕۆ بەشی ڕێگای نەخشە لە پەڕەی سپی.


کەی پای داهاتێکی دەبێ؟ کەی ئەتوانم پای بکەم بە پارەی راستەقینە؟
راگرانی پای ئەتوانن پای بکەن بە پارەی راستەقینە ئەوکاتەی خزمەت گوزاری یان کەلوپەلێک بە پای ئەکڕن یاخود پای ئەگۆڕنەوە بە شتێک کە قیمەتی هەبێ.


راگرانی پای دوو هەڵبژاردەیان هەیە بۆ ئەوەی پای بکەنەوە بە پارەی راستەقینە(کردن بە کاش)، ١ راستەوخۆ کرینی خزمەتگوزاریێک 
٢ گۆڕینەوەی پای بە دراوێکی قیمەتدار (نموونە.، دۆلار،یۆڕۆ، هتد..) لە گۆڕینەوەی دراوەکان
یەکەم ڕاستەوخۆ کڕینی خزمەتگوزاری لە ڕێگەی پای. تۆڕی پای مارکێتێک دروست ئەکا کە ئەندامەکانی بتوانن راستەوخۆ پای بەکاربێنن بۆ کرینی خزمەتگوزاریێک. ئێمە سەرەتا دەست بە تاقیکردنەوەی ناردنی دراو لەناو ئەپەکە دەکەین بەم نزیکانە لە چارەکی ساڵی ٢٠١٩.
دووەم گۆڕینەوەی پای بۆ پارەی قیمەتدار لە ئاڵوگۆڕکردنی دراوەکان. تیمەکانی پای کۆنتڕۆڵی ئەوە ناکەن کە کەی ئاڵوگۆرەکانی دراوەکان وەک(بایەنس، کۆینبەیس,کراکێن٫ هتد...) بریاردەدەن کە پای بخەنە لیستەکەوە، بە هەرحاڵ پای رێگەی پێ دەدری بگۆردڕێتەوە لە قۆناغی سێیەمی پڕۆژەکە. لەو کاتەدا ئاڵوگۆڕی دراوەکان ئەتوانن پای بخەنە ناو  لیستەکەوە. لە ئێستادا پای سەرنج بە بەوە ئەدا کە ڕێگای خشەکە بخاتە ڕوو (سەیری پەڕەی سپی بکە) بۆ گەیشتن بە قۆناغی سێیەم.


دەتوانم ماینینگ بکەم بە زیاتر لە یەک ئامێر؟ چۆن تۆڕی پای هەژماری ساختەکان،بۆت، هتد... دەوەستێنێت لە بەدەست هێنانی پای؟
نەخێر، تۆ ناتوانی لە یەک ئامێر زیاتر بەکار بهێنی بۆ کۆکردنەوەی پای. تۆڕەکە زەخت لەو یاسایە دەکا کە دەڵێ یەک هەژمار بۆ هەر کەسێک. پای ستراتیجیەک بەکاردێنی کە پێی ئەگوترێ (multi-pronged) بۆ دڵنیابونەوە لەوە پای کۆناکرێتەوە لە ڕێگەی هەژمارە ساختەکانەوە.


سەرەتا، تۆڕەکە گوگڵ ڕی-کەپچە ڤێڕژنی ٣ بەکار ئەهێنی  بۆ زانینی ئەوەی کە ئامێرەکە لە ڕێگەی مرۆڤ یاخود ئامێرێکی ترەوە کاری پێ ئەکری. ئەم تەکنەلۆجیایە بۆ زۆربەی بەکارهێنەران ونە چونکە مرۆڤی ڕاستەقینەن، بەڵام بۆتەکان لەوانەیە دەست بە بینینیان بکەن. هەروەها ئێمە فێربوونی ئامێر (AI) بەکاردێنین کە لەسەر ئەو ئەندامانە راستەقینانە بنیات دراوە تاکو رەفتاری بۆت و مرۆڤەکان جیاواز بکرێنەوە.
دووەم، پێویستیەکانی فێربوونی ئامێری(AI) پای (بازنەی پارێزگاری) کە کار ئاسانی ئەکات بۆ دۆزینەوەی هەژمارە ساختەکان. هەژمارە ساختەکان مرۆڤی پێویستیان نابێ لە بازنەی پارێزگاری تاکو یارمەتیان بدات. هەژمارە ساختەکان زیاتر خۆیان لە نێوان خۆیاندا یەکتر زیاد ئەکەن. ئەم سیناریۆیە ئاسانە بۆ ئەوەی ببینرێت لە ڕێگەی فێربوونی کۆمپیوتەردا (AI).
کۆتای، ئەوکاتەی پای ئەچێتە قۆناغی ٣ و کۆتا قۆناغ، تەنیا ئەو هەژمارانە کە ڕێکەپێدراون موژدەیان پێ دەرێ. بە جۆرێکی تر، ئەگەر هەموو ئەو ڕێگرانەی سەرەوە شکا لەسەر هەنێک هەژماری ساختە ئەوا خاوەن هەژمارە ساختەکان ناتوانێ هەموو هەژمارەکانی وەکو مرۆڤ  بسەلمێنێت و بە ناوێکی راستی مرۆڤانە چونکە ئێمە لە ئێستادا خەریکی شی کردنەوەی ئەو پڕۆسانەی کوایسین کە بە ڕێژەیەکی کەم ڕێگە پێدراو نین.


ئایە ئەم ئاپە وەکو جزدانێکە؟ ئایە ئێمە ئەتوانین کلیلی شەخسیو گشتیمان هەبێت؟ وە ئەتوانین جزدانی تر  بەکاربێنین بۆ ئەوەی پایەمانمان ڕابگرین لە داهاتو؟
بەڵێ، ئامێرەکانتان وەکو جزدانی دراوەکە کار ئەکەن کە پەیوەست ئەکری بە هەژمارەکەتەوە( ژمارە تەلەفۆن/فەیسبووک).


وەکو هەموو بڵۆکچەینە گشتیەکان، بڵۆکچەینی پای ڕێگە بە جزدانە ئەپەکە و جزدانی دەرەوە دەدات کە پای هەڵبگرن و گواستنەوەی پێبکەن، لە ڕێگەی ناردنی ڕاستەوخۆ لە بڵۆکچەینەکەوە. ئەمە کردارێکە کە ئێمە دوامان خستووە بۆ ئەوەی لە قۆناغی سێیەمدا بەردەست بێ لە پڕۆژەکە. لە کاتی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەکە تۆ تەواوی موڵکی کلیلە شەخسیوو گشتیەکانی خۆت ئەبێ.
پای زیاتر ئاماژە بەوانە دەکا کە زۆر سادەن بۆ بەکارهێنانی دراوە ئەلیکتڕۆنیەکان هەربۆیەش ڕووکاری بەرنامەکە وا دروست کراوە. ئێمە بڕیارمان داوە کە ئەم قۆناغە ئاسانتری بکات بۆ ئێوە. ئێمە هێشتا لە سەرەتاین، ئێمە بە تامەزرۆین بۆ ئەم ڕێگایەی لە پێشمانە.

bottom of page